ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (بەهاری ٢٧٢١)

هەنگاو: لە ماوەی وەرزی ڕابردوودا لانیکەم ٢٢٣ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

٥ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٨:٢١

 

هەنگاو: لە ماوەی وەرزی ڕابردوودا لانیکەم ٢٢٣ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی وەرزی بەهاری ٢٧٢١ ، لانیکەم ٢٢٣ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

کۆڵبەران ( ٦٠ حاڵەت)

لەماوەی وەرزی ڕابردوودا ٦٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ١٢ کەسیان گیانیان لە دەست. لەو ١٢ کەسە ٧ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ٤ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی سرووشتی و هەروەها کۆڵبەرێکیش لەئاکامی لێدان و کوتانی لەلایەن هێزەکانی تورکیا گیانی لە دەست داوە.

هەروەها، ٤٨ کۆڵبەر بریندار بوون کە ٤٠ بە تەقەی ڕاستەوخۆ بووە هێزەکانی ئێران بریندار کراون.

 

سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (١١ حاڵەت)

لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ لانیکەم سزای سێدارەی ٧ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی سەڵماس، ئیلام، دیواندەرە، ئورمیە و شنۆ جێبەجێ کراوە کە دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و پێنج کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان ئەو سزایەیان بە سەردا سەپاوە.

هەروەها، لەو ماوەیەدا چوار بەندکراوی خەڵکی شاباد، ئورمیە و بۆکان لە بەندیخانەکانی ئەو شارانەدا بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشكییەوە و هەروەها ئەشکەنجە گیانیان لە دەست داوە.

 

کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (١١ حاڵەت)

لە ماوەی وەرزی ڕابردوودا ٧ هاووڵاتی لە سنوورەکانی بانە، سەردەشت، کرماشانم شاباد، نەوسوود، قەسری شیرن و بەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین لە بوونەتە قوربانی کە سێ کەسیان گیانی لە دەست داوە.

هەروەها، سێ هاووڵاتیی مەدەنی کورد لە شارەکانی شنۆ، کەرەج و ڕەبەت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و دوو هاووڵاتیش لە سنە و ڕەبەت بریندار کراون.

 

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (١١٨ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی وەرزی بەهاردا لانیکەم ٩٧ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، ٢١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سەرجەم سزای ١٩٣ ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

کرێکاری (٢٣ حاڵەت)

لەو ماوەیەدا لانیکەم ٢٣ کرێکاری خەڵکی شارەکانی کەڵاتەرزان، ئیلام، مەریوان، کرماشان، سەردەشت، سنە، سەقز، موژژ، سەحنە، ئورمیە و شاباد لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە