ڕاپۆرتی ژمارە ٧ی هەنگاو لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی کوردستان: ١٨ کوژراو و ٨٩٨ بریندار

٤ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٥:٠٨


هەنگاو دووشەممە: ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی کوردستان لانی کەم ١٦٥ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون و بە ئاشکرابوونی ناوی ٤ کەسی دیکە لە گیان بەختکردووان ژمارەی گیان بەختکردووانی ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان بۆ ١٨ کەس بەرز بوویەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ناسنامەی یەکێکی دیکە لە گیان بەختکردووانی کرماشان بە ناوی ڕەزا شەهپەرنیا تەمەن ٢٠ ساڵ و هەروەها دوو کەسی دیکە لە گیان بەختکردووانی ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا (شاباد) بە ناوەکانی ئەمیر فوولادی ١٦ ساڵە و ئیمان محەممەدی بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

هەروەها عەبدولسەلام قادر گەڵوانی کە لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی چوارشەممەی شاری شنۆ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار و بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ئورمیە گوازرابووەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.


پۆلێنبەندیی ١٨ هاووڵاتیی گیانبەختکردوو بەگوێرەی شارەکان:

شنۆ: ١- ئەمین مەعرفەت ١٦ساڵە ٢-میلان حەقیقی ٣- سەدرەدین لێتانی ٤_ عەبدولسەلام قادر گەڵوان
ئورمیە: ١- فەرجاد دەروێشی ٢- عەبدوڵڵا محەممەدپوور ٣- دانش ڕاهنەما
شائاباد: ١- سەعید محەممەدی ٢_ ئەمیر فوولادی ١٦ ساڵە ٣_ ئیمان محەممەدی
کرماشان: ١- مینوو مەجیدی ٢_ ڕەزا شەهپەرنیا
دیواندەرە: ١- فواد قەدیمی ٢- موحسین محەممەدی
سەقز: ١- فەرەیدوون مەحموودی
ئیلام: ١- موحسین قەیسەری
دێولان :١- ڕەزا لوتفی
پیرانشار: ١_ زەکەریا خەیاڵ ١٦ ساڵە


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم لە ٩ شاری شنۆ، پیرانشار، سنە، قوروە، سەردەشت، بۆکان، ئیلام، ئورمیە و مەهاباد، بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی، کچی ٢٢ ساڵەی خەڵکی سەقز، لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە، ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دەستوەردانی هێزە حکومییەکان، خۆپیشاندانەکان بەرەو توندوتیژی چوون و لە ئەنجامدا ١٦٥ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
.

ئەو شارانەی شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانەکانیان بەرەو توندوتیژی چوو

ئورمیە؛ ٢٠ بریندار، شنۆ؛ ٢٤ بریندار، ئیلام؛ ٧ بریندار پیرانشار؛ ٢٥ بریندار، بۆکان ١٧ بریندار، قوروە؛ ٨ بریندار، سنە؛ ٣٥ بریندار، سەردەشت؛ ١٣ بریندار، مەهاباد؛ ١٦ بریندار.

کۆی گشتی؛ ١٦٥ بریندار



ئاماری گشتیی ٩ ڕۆژی ڕابردوو:

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا بە گشتی ١٨ هاووڵاتیی ناڕازیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە و ٨٩٨ کەسیش بریندار بوون کە زۆربەی ئەو بریندارانە بە هۆی ترس لە دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، نەچوونەتە بنکە تەندروستییەکان بەڵام فیلم و وێنەی ئەوان لە دەست هەنگاودایە و ژمارەیەک لەم بەڵگەنامانەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراونەتەوە.

پۆلێنبەندیی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییان لە کوردستان بەگوێرەی شارەکان:


پارێزگای سنە؛ ٩ شار
دیواندەرە؛ ٢ کوژراو و ٣٣ بریندار، سەقز؛ ١ کوژراو و ٧٤ بریندار، بانە؛ ٤٠ بریندار، سنە؛ ١٣٦ بریندار، مەریوان؛ ٩ بریندار، دێولان؛ ١ کوژراو و ١٦ بریندار، بیجاڕ؛ ١٧ بریندار، قوروە، ٤٠ بریندار، کامێران؛ ١١ بریندار.

پارێزگای ئورمیە؛ ٩ شار
شنۆ؛ ٤ کوژراو و ٦٧ بریندار، ئورمیە؛ ٣ کوژراو و ٨٠ بریندار، پیرانشار؛ ١ کوژراو و ٩٦ بریندار، مەهاباد، ٣٠ بریندار، بۆکان؛ ٥١ بریندار، تیکاب؛ ٧ بریندار، ماکۆ؛ ٦ بریندار، نەغەدە؛ ١٨ بریندار، سەردەشت، ٢٩ بریندار.

 

پارێزگای کرماشان؛ ٣ شار
کرماشان؛ ٢ کوژراو و ٣٧ بریندار، ئیسلام ئابادی غەرب؛ ٣ کوژراو و ٤٠ بریندار، پاوە؛ نادیار


پارێزگای ئیلام؛ ٣ شار
ئیلام؛ ١ کوژراو و ٣٤ بریندار، ئەیوان؛ ١١ بریندار، ئاودانان، ٦ بریندار
کۆی گشتی؛ ١٨ کوژراو و ٨٩٨ بریندار



دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ١٠٠٠ هاووڵاتیی ناڕازیی کورد لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٠ ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە شوناسی زیاتر لە ٣٠٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا و لەو ٣٠٠ کەسە ٤٤ کەسیان ژن و ١٩ کەسیان مێرمنداڵن.

هەنگاو جەخت دەکاتەوە کە ژمارەی بریندار و دەستبەسەرکراو و تەنانەت کوژراوەکانیش لە شارەکانی کوردستان زیاتر لەو ئامارەیە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە