ڕاپۆرتێک لە سەر ئایدا نیک سیرەت بەندکراوی مەزهەبی لە بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: ژنێکی کورد کە پێشتریش بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یەکێک لە بەندیخانەکانی وڵاتی ئەفغانستان بەند کراو

٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١١:٥٢

 

هەنگاو: ژنێکی کورد کە پێشتریش بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یەکێک لە بەندیخانەکانی وڵاتی ئەفغانستان بەند کراوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی کورد بە ناوی “ئایدا نیک سیرەت” بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە، ئایدا نیک سیرەت هاوژیژنەکەی ئەندامی گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکان بووە و خۆی و سێ منداڵەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یەکێک لە بەندیخانەکانی ئەفغانستان بەند کراون.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئایدا نیک سیرەت لە ماوەی ڕابردوودا بۆ ئێران گوازراوەتەوە و ئەوە ماوەی ١٠ ڕۆژە لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە.

جێگای ئاماژەیە کە سێ منداڵی ئەم ژنە کوردە دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە لە دایکیان جیا کراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە