ڕاپۆرتێک لە سەر ١١ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ماکۆ

هەنگاو لیستێکی بەندکراوانی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ماکۆی دەست کەوتووە کە بەشێکیان لە ماوەی ئەمساڵ دا و دوای تەواو بوونی سزای بەن

٢٣ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٢١:٢٠

 

هەنگاو لیستێکی بەندکراوانی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ماکۆی دەست کەوتووە کە بەشێکیان لە ماوەی ئەمساڵ دا و دوای تەواو بوونی سزای بەندکرانەکەیان یان بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کراون.

جێگای ئاماژەیە کە دۆخی ئەم ١١ بەندکراوە سیاسییە لە کاتی دەستبەسەرکران و تەنانەت دادگایی کران هیچ کات میدیایی نەبووەتەوە و لە دۆخێکی نالەباردا ڕاگیراون. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بۆ یەکەم جار ناوی ئەو ١١ بەندکراوە سیاسییە کە لە ماوەی ئەمساڵدا ئازاد کراون بڵاو دەکاتەوە.

سەلیم ئەمیری خەڵکی گوندی مەخەند سەر بە شاری ماکۆم، ساڵی ٢٧١٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی خۆی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) سزای ٥ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ئەم بەندکراوە سیاسییە پاییزی ئەمساڵ دوای سێ ساڵ بەندکران بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کرا.

وەحید هیمەتی خەڵکی گوندی «یارمق» ی شاری ماکۆ، ساڵی ٢٧٢٠ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی «سیخوڕی و هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستان» سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ناوبراو پاییزی ئەمساڵ دوای دوو ساڵ بەندکران بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ئازاد کرا.

محەممەد میرزایی خەڵکی گوندی «قەرە قوین» ی شاری ماکۆ، ساڵی ٢٧٢٠ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان» سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ناوبراو پاییزی ئەمساڵ دوای دوو ساڵ بەندکران بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ئازاد کرا.

دەروێش حاجیلوو خەڵکی ناوچەی بوراڵانی ماکۆ، ناوبراو ساڵی ٢٧٢٠ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی خۆی بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان» سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و پاییزی ئەمساڵ دوای تەواوبوونی سزاکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

خالس عومەرپوور خەڵکی گوندی «زەلکە» سەر بە شاری ماکۆ، ساڵی ٢٧٢٠ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری بە تۆمەتی «سیخوڕی» سزای ٧ ساڵ و بە تۆمەتی» هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان» سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ناوبراو ئەمساڵ بە مەرج لە بەندیخانەی ماکۆ ئازاد کراوە.

ئەردەڵان شەمس خەڵکی گوندی «مەلاحەسەن» سەر بە شاری ماکۆ، بەهاری ٢٧٢١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی «هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستان» سزای ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و پاییزی ئەمساڵ دوای تەواوبوونی سزاکەی لە بەندیخانەی ماکۆ ئازاد کرا.

حەسەن ئاموون خەڵکی گوندی «ئاغگەڵ» ی ماکۆ، بەهاری ٢٧٢١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی «هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستان» سزای ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و پاییزی ئەمساڵ دوای تەواوبوونی سزاکەی لە بەندیخانەی ماکۆ ئازاد کرا.

خالس شەهنازی خەڵکی گوندی «یارمق» ی ماکۆ، بەهاری ٢٧٢١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی «هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستان» سزای ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و پاییزی ئەمساڵ دوای تەواوبوونی سزاکەی لە بەندیخانەی ماکۆ ئازاد کرا.

حەسەن تاجری خەڵکی چالدێران، بەهاری ئەمساڵ دوای تەواو بوونی سزای ٧ مانگ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ئازاد بوو. ناوبراو ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» سزای ٧ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

سەبری فەرجام خەڵکی گوندی «دەیم قشڵاق» ی ماکۆ، سەرماوەزی ٢٧٢٠ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی خۆی بە تۆمەتی «هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستان» سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ناوبراو سەرەتای بەهاری ٢٧٢١ بە مەرج لە بەندیخانەی ماکۆ ئازاد کرا.

سەبری هۆشەنگی خەڵکی گوندی «دایلان کەندی» شاری پۆلدەشت، ساڵی ٢٧٢٠ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری بە تۆمەتی «هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستان» سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپا و هاوینی ٢٧٢١ دوای تەواوبوونی سزاکەی لە بەندیخانەی ماکۆ ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە