ڕاپۆرتێک لە سەر خالس پوور محەممەد بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ماکۆ

هاووڵاتییەکی خەڵکی پولدەشت بە ناوی خالس پوور محەممەد کە زستانی ڕابردوو لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٢٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بەهار

١٩ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٣:٠٦


هەنگاو: چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی پولدەشت بە ناوی خالس پوور محەممەد کە زستانی ڕابردوو لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٢٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بەهاری ئەمساڵ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ماکۆ کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خالس پوور محەممەد خەڵکی شاری پولدەشت ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢٠ی ئەپریلی ٢٠٢٢) دوای بانگکران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی ماکۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٥ ساڵ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ کراوە.

خالس پوور محەممەد ڕۆژی سێشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢٨ی دیسەمبەری ٢٠٢١) لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ماکۆ بە سەرۆکایەتی عەلەمیار عیرفانی بە چەندین تۆمەت وەکوو هاوکاری و ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان، هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و دابین کردنی سەرچاوەی ماڵی بۆ حیزبە دژبەرەکانی ئێران سەرجەم سزای ٢٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەو سزایە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ (مارسی ٢٠٢٢) لەلایەن لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بۆ ١٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان زۆرترین سزا واتە پێنج ساڵ بەندکرانی جێبەجێ دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە کە خالیس پوور محەممەد ساڵی ٢٧١٩ (٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ماکۆ دەستبەسەر و پاش ٦ مانگ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا تەواوبوونی دۆسیەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرابوو.

هەواڵی دەستبەسەرکران و سەپاندنی سزا بە سەر خالس پوور محەممەد هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە