ڕاپۆرتێک لە سەر دۆخی دوو بەندکراوی مەزهەبی لە بەندیخانەی مەهاباد

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە بەهاری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

١٢ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٩:٥٥

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە بەهاری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی ”ڕەزا ڕەشید“ و ”حیسام مەحموود شەمسی“ سێ مانگ پێش دەستبەسەر و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەهاری ساڵی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ (مارسی ٢٠١٩) دوای ٨ مانگ بەندکران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

دواجار ئەو دوو هاووڵاتییە بەهاری ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپی ئیسلامی ”ئەنسار ئەلسنە“  هەر کامەیان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

دواتر دادگای پێداچوونەوە حوکمی ڕەزا ڕەشیدی بۆ ٤ ساڵ و حوکمی حیسام مەحموود شەمی بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەمکردەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە