ڕاپۆرتێک لە سەر دیاکۆ باڵەکی بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەریوان

هەنگاو: دیاکۆ باڵەکی خەڵکی مەریوان کە کۆتایی مانگی ڕابردوو دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بە

٢٣ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٢:٠٤

 

هەنگاو: دیاکۆ باڵەکی خەڵکی مەریوان کە کۆتایی مانگی ڕابردوو دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرابوو، مافی مەرەخەی پێدرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دیاکۆ باڵەکی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەریوان دوای ٢٥ ڕۆژ ڕاگیران لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە مافی مەرەخەسی پێدراوە.

دیاکۆ باڵەکی تەمەن ٢٦ ساڵ مانگی بەفرانباری ٢٧١٨ (ژانویەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و دوای ٣٥ ڕۆژ ڕاگیران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە و دوای ١٠ ڕۆژ مانەوەش لەوێ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو ساڵی ٢٧١٩ (٢٠١٩) لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەت سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و هەمان ساڵ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا.

دیاکۆ باڵەکی لە کاتێکدا کە بەندیخانە بوو لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر بێبوودی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە پێی ڕاگەیەندرا.

ئەو سزایە دوای ئەوەی داوای پێداچوونەوەی پیدا کرایەوە بۆ دوو سال و نیو و دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە بۆ ١٨ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

دیاکۆ باڵەکی دواجار کۆتایی مانگی بانەمەڕی ٢٧٢١ (مەی ٢٠٢١) بە مەبەستی تێپەڕاندی سزای ١٨ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە