ڕاپۆرتێک لە سەر دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای یەک حەوتوو بە بارمتە ئازاد کراوە.

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٢:٢٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای یەک حەوتوو بە بارمتە ئازاد کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٤ی جولای ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “شێرکۆ تابناک” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی تابناک، شێرکۆ دوای یەک حەوتوو بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەشدا ئاماژەی بەوەدا کە هەرچەند دوو ڕۆژە شێرکۆ تابناک ئازاد بووە، بەڵام مۆبایل و هێندێکی دیکە لە کەرەستە تاکەکەسییەکانی هێشتا لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە دەستی بە سەردا گیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە