ڕاپۆرتێک لە سەر زانیار مەلاوەیسی بەندکراوی سیاسی خەڵکی دیواندەرە

هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی زانیار مەلاوەیسی کە پێشتر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە، یەک ساڵ و نیو لە ماوەی سزاکە

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١١:٣٥


هەنگاو: دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی زانیار مەلاوەیسی کە پێشتر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە، یەک ساڵ و نیو لە ماوەی سزاکەی بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی سنە تێپەڕاندووە و هەواڵەکەی میدیایی نەبووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زانیار مەلاوەیسی تەمەن ٣٠ ساڵ بەهاری ٢٧٢١ دوای بانگکران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای سنە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ ساڵ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کراوە.

زانیار مەلاوەیسی خەڵکی دیواندەرە پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر حوسێن سەعیدی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

جێگای ئاماژەیە کە زانیار مەلاوەیسی لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە لە مافی مرەخەسی بێبەش کراوە.

هەواڵی دەستبەسەرکران و سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر زانیار مەلاوەیسی هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە