ڕاپۆرتێک لە سەر سنوور تامارا ئەندامی پ ک ک لە بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی سەڵماس کە پاییزی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو، لەم د

٨ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٣:٣٧

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی کوردستانی تورکیا کە پاییزی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو، لەم دواییانەدا بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ڕابردوو (نیوەڕاستی مارس)، ژنێکی دەستبەسەر کراو بە ناوی “سنوور تامارا” خەڵکی کوردستانی تورکیا  بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە و ئێستا لەوێ ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سنوور تامارا خەڵکی کوردستانی تورکیایە  و پاییزی ڕابردوو دوای تێکهەڵچوونێکی چەکداری نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) لە سنوورەکانی ئورمیە بەدیل گیراوە.

سەرچاوەکە هەروەها وتیشی کە سنوور تامارا لە ماوەی شەش مانگی رابردوو لە دەستبەسەرگەی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە لە ژێر ئەشکەنجەی دەروونیدا بووە. شایانی باسە ناوبراو لەو کاتەوە کە دەستبەسەر کراوە لەو مافانەی کە بۆ دیلێک بە پێی مافەکانی مرۆڤ لە شەڕی چەکداری نێوخۆیی بە فەرمی ناسراوە و هەروەها مافەکانی تۆمەتبار بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ وەکوو دەستڕاگەیشتن بە راوێژکاری یاسایی و پارێزەر، مافی پێوەندی لە گەڵ بنەماڵە و پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەش بووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە بەندیخانەی ئورمیە ڕایانگەیاندووە کە بڕیارە حەوتووی داهاتوو دانیشتی دادگای سنوور تامارا بەڕێوە بچێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە