ڕاپۆرتێک لە سەر لەسێدارەدانی تراژیکی پیاوێکی ٧٢ ساڵان لە بەندیخانەی سنە

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٧ی جولای ٢٠٢٢) سزای سێدارەی ژنێک و پیاوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا کلە بەپێی ئەو ز

٥ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٢١:٤١


هەنگاو: چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٧ی جولای ٢٠٢٢) سزای سێدارەی ژنێک و پیاوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا کلە بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە هەنگاو گەیشتووە، عەبدوڵڵا ڕەحیمی خەڵکی دێولان و تەمەنی ٧٢ ساڵ بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەبدوڵڵا ڕەحیمی ١٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.

شیاوی باسە کە عەبدوڵڵا ١٤ ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانەی سنە ڕاگیرابوو و دواجار لە تەمەنی ٧٢ ساڵاندا سزاکەی جێبەجێ کرا.

هاوکات، سزای سێدارەی ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ بە ناوی سوهەیلا عیبادی خەڵکی بیجاڕ کە ناوبراویش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وێڕای شەرمەزارکردنی هەر جۆرە سزای سێدارەیەک، دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەستاندنی ژیانی مرۆڤ لە ژێر هەر ناوێک و بە پاساوی هەر تاوانێک نامرۆڤانە و ناڕەوا دەزانێت.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە