ڕاپۆرتێک لە سەر محەممەد بیرداڵ بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ماکۆ

بەندکراوێکی سیاسی کورد و خەڵکی باکووری کوردستان بە ناوی محەممەد بیرداڵ کە کۆتایی هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، بێ ئەوەی د.

١٧ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٠:٣٩


هەنگاو: دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

بەندکراوێکی سیاسی کورد و خەڵکی باکووری کوردستان بە ناوی محەممەد بیرداڵ کە کۆتایی هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، بێ ئەوەی دادگایی کرابێت لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ڕاگیراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، محەممەد بیرداڵ خەڵکی شاری دوبایزیدی باکووری کوردستانە و خەرمانانی ساڵی ٢٧٢١ (سێپتەمبەری ٢٠٢١) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماکۆ دەستبەسەر کراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە بەهاری ئەمساڵ دوای ٧ مانگ لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ گوازراوەتەوە. ناوبراو لە ماوەی ئەو ٧ مانگەدا لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

هەنگاو زانیویەتی کە محەممەد بیرداڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردن لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) تۆمەتبار کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە محەممەد بیرداڵ دوای ١١ مانگ دەستبەسەرکران هێشتا دادگایی نەکراوە و دۆسیەکەی یەکلایی نەبووەتەوە و هەر لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

هەواڵی دەستبەسەرکرانی محەممەد بیرداڵ هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە