ڕاپۆرتێک لە سەر نەسرین کیانپوور بەندکراوی سیاسی کورد

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی بیجار کە دوو مانگ پێش لە هەرێمی کوردستانەوە دیپۆرتکرابوویەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و

٢٨ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠٧:٢٤

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی بیجار کە دوو مانگ پێش لە هەرێمی کوردستانەوە دیپۆرتکرابوویەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و ئێستا لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نەسرین کیانپوور تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی بیجاڕ و دانیشتووی سنە ڕۆژی هەینی ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٨ی ژوئیەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئێڤینەوە، نەسرین کیانپوور بە مەبەستی کار کردن چووەتە هەرێمی کوردستان بەرپرسانی ئەمنی هەرێمی کوردستان بە هۆی ئەوەی کە مۆڵەتی مانەوەی نەبووە لەڕێگای فڕۆکەوە دیپۆرتی ئێرانیان کردووەتەوە و لەوێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی تارانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی، ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان و هەروەها پشتیوانی لە تیرۆریزمیان خستووەتە پاڵ نەسرین کیان پوور و دوای دوو حەوتوو لێپرسینەوە بۆ بەندی ٥ی بەندیخانەی ئێڤین گوازراوەتەوە.

دوای دوو مانگ لە دەستبەسەر کرانی نەسرین کیانپوور ناوبراو هێشتا دادگایی نەکراوە و هەر لە بەندیخانەی ئێڤین ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە