ڕاپۆرتێک لە سەر هادی عەلی محەمەدپوور بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە پێشتر بە تۆمەتی “بەغی​” سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١١:٠٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە پێشتر بە تۆمەتی “بەغی​” سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “هادی عەلی محەمەدپوور” نزیکەی سێ حەوتوو بەر لەئێستا بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٤ مانگ بەندکرانی خۆی دەستبەسەر و ئێستا ماوەی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز تێپەڕ دەکات.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هادی عەلی محەمەدپوور خەڵکی گوندی “سونەتە”ی شاری سەقزە و ساڵی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) و پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی “بەغی” سزای ١٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەو سزایە لەلایەن لقی ٢٦ی دیوانی بەرزی وڵاتەوە وەک خۆی پشڕاستکرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە