ڕاپەڕینی بەندکراوانی بەندیخانەی ئورمیە، بەندی ئەمن ئاگر درا

هەنگاو: بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە نیسبەتی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانە لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە

٢٢ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٢٠:٥٧


هەنگاو: بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە نیسبەتی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانە لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بەندی ئەمنی ئەو بەندیخانەیەیان ئاگر دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ئێوارەی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١١ی مەی ٢٠٢٠)، بەندی ئەمنی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لەلایەن بەندکراوانەوە ئاگری تێ بەردرا.
کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان بە نیسبەت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکاری سەرەکیی شۆڕش لەو بەندیخانەیە بووە و لەم هەوڵەدا بەندکراوانی بەندی ئەمن، حیمایەت و تەلاش ئاگریان لە بەندیخانە بەرداوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئورمیەدا، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە بەندی ئەمنی گرتووخانەی ئورمیە کە جێگای تەنیا ٥٠ کەسی هەیە ١٨٠ بەندکراوی تێدا ڕادەگیرێت.


هەروەها لە بەندی تەلاشدا کە بۆ ٢٠ کەس دیاری کراوە ٩٠ بەندکراو ڕادەگیرێن. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم بەندە تەنیا یەک سرویسی بێهداشتیی هەیە.


ڕاپۆرتی گەییشتوو بە هەنگاو باس لەوە دەکات کە هەموو ئەو پەتوو و بەتانیانەی بەو بەندکراوانە دراوە پێشتر لە بەندەکانی ١٥، ٣ و ٤ی بەندیخانەی ئورمیەدا بوون کە چەندین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنایان تێدا تۆمار کراوە.


زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە دەرگاکانی بەندیخانە داخراون و هێزە ئەمنییەکان لە سەر بانی بەندیخانەی ئورمیە جێگیر بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە