ڕفاندنی سێ مێرمنداڵی شارەکانی بیجاڕ و کامێران لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

لە درێژەی شەپۆلی گرتن، دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە، سێ هاووڵاتیی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ بە ناوەکانی دانیال کەبوود

١٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٢١:٢١


هەنگاو: یەکشەممە، ١۵ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

لە درێژەی شەپۆلی گرتن، دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە، سێ هاووڵاتیی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ بە ناوەکانی دانیال کەبوودوەند و حوسێن ئەحمەدی، خەڵکی بیجاڕ و موبین سەلیمینژاد خەڵکی کامێران ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەئێواری ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی (٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ی زایینی) دانیال کەبوودوەند، تەمەن ١٧ ساڵ و حوسێن ئەحمەدی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی بیجاڕ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراون.

هەروەها سەرلەئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١٤ی خەزەڵوەر (۵ی نۆڤەمبەر) موبین سەلیمینژد، تەمەن ١۶ ساڵ و خەڵکی شاری کامێران دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی شایەحاڵان، هێزە حکومەتییەکان شەو موبین سەلیمینژادیان کێشاوەتەوە دەرەوە و دەستبەسەریان کردووە و بردوویانە.

تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی دروست لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەو سێ هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵە، لە بەردەستدا نییە و هیچیان بە بنەماڵەکانیان ڕانەگەیاندووە.

پێشتر کۆمیتەی مافی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا پێشێلکردنی توندڕەوانەی مافی منداڵان لە ڕەوتی ڕاپەڕین و شۆڕشی ئێستای ئێراندا ئیدانە کردبوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە