ڕفاندنی مامۆستای ئایینی گوندی شیناوێی پیرانشار و هاوژینەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

زانا خووشامن مامۆستای ئایینی گوندی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار و هاوژینەکەی بەناوی سنوور قادری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفیندران.

٢٨ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٠:٢٥


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

زانا خووشامن مامۆستای ئایینی گوندی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار و هاوژینەکەی بەناوی سنوور قادری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفیندران.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی زانا خووشامن مامۆستای ئایینی گوندی شیناوێ و ئەو مامۆستا ئاینییە و هاوژینەکەیان بەناوی سنوور قادری دەستبەسەر کردووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاوژینە لاوە، بە شێوەیەکی توندوتیژیانە و لەپێش چاوی منداڵە پێنج ساڵانەکەیان بووە، کە بووەتە هۆی لە گۆکەوتنی ئەو منداڵە.

هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاوژینە لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە