ڕفاندنی پێنج قوتابی لە سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج قوتابی ١٧ ساڵە لە شاری سەوڵاوا بە نێوەکانی پەروا حوسێنی، شنیا حوسێنی، ئەشکان ئیبراهیمی، ئاریا مورادی و موبین مورادی لەلایەن

٢٤ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٣:٢٥


هەنگاو: یەکشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج قوتابی ١٧ ساڵە لە شاری سەوڵاوا بە نێوەکانی پەروا حوسێنی، شنیا حوسێنی، ئەشکان ئیبراهیمی، ئاریا مورادی و موبین مورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانەی کچانەی "سومەیە" و بە دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر هەڕەشەیان لە قوتابییەکان کردووە و دوو کچی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵیان بە نێوەکانی پەروا حوسێنیی و شنیا حوسێنی ڕفاندووە.


هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی ڕەزبەر سێ قوتابی ١٧ ساڵەی قوتابخانەی "کازمی" سەوڵاوا بە نێوەکانی "ئەشکان ئیبراهیمی، ئاریا مورادی و موبین مورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، کە گوایە ئەم پێنج قوتابییە بە هۆی دروشم نووسین لە قوتابخانەدا دەستبەسەرکراون.


موبین مورادی ڕۆژی سێشەممە و دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران ئازادکراوە. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا کەوتووەتە بەر لێدان و کوتانی هێزە ئەمنییەکان. بەڵام هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی چوار قوتابییەکەی دیکە نادیارە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە