ڕووداوی کار لە ئورمیە و سنە گیان لەدەستدانی سێ کرێکاری لێکەوتەوە

دوو کرێکاری خەڵکی گوندی قەرالەر نازلوو سەر بە شاری ئورمیە بە ناوەکانی شایان فەرهودیفەڕ و جەهانگیر فەرهودیفەڕ کە خزمی یەکدین، ڕۆژی ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە ک

١٦ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٩:٥٨

 

هەنگاو: دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

دوو کرێکاری خەڵکی گوندی قەرالەر نازلوو سەر بە شاری ئورمیە بە ناوەکانی شایان فەرهودیفەڕ و جەهانگیر فەرهودیفەڕ کە خزمی یەکدین، ڕۆژی ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کاردا لە بینایەکی نیوە کارە و بە هۆی کەوتنەوە خوار لە سەر ئامێری بەرزکەرەوە گیانیان لەدەست دا.


هەنگاو زانیویەتی کە بە هۆی خێرایی زۆری با سێ کرێکار لە سەر ئامێری بەرزکەرەوە کەوتوونەتە خوارەوە و دوو کەس لەوان گیانیان لەدەست داوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە کە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

لە لایەکی دیکە و هاوکات، کرێکارێکی خەڵکی گوندی سەرهۆیە بە ناوی هێمن محەممەدی تەمەن ٢٩ ساڵ لە کاتی کارکردن لە شاری سنە و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە ئامێری بەرزکەرەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە