ڕووداوی کار لە کرماشان و سەردەشت دوو قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی کرماشان و سەردەشت لە کاتی کار و ب

١٩ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٤:٣٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی کرماشان و سەردەشت لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٦ی ژوئەنی ٢٠٢١)، کرێکارێکی تەمەن ٥٠ ساڵەی خەڵکی کرماشان بە ناوی “حەبیب عەباسی” لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیمە کارە بە هۆی بەربوونەوە لە نۆهەمی پێنجەمی بیناکە بە سەختی بریندار بوو و دوای ئەوەی گوازرایەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “دانیال ئیبراهیمی” لە کاتی کار بە جەرسەقیل لە گوندی قەلەڕەشی ئەو شارە بە هۆی تەزووی کارەباوە و بە سەختی بریندار بوو و لە کاتی گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست دا.

بە پشتەبستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ٩ کرێکار لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە