ڕەزا ڕەمەزانی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان

هەنگاو: ڕەزا ڕەمەزانی هاووڵاتیی خەڵکی شابادی کرماشان بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوا گوازراوەتەوە و دادوەر لە ئازادیی کاتی ناوبراو ڕێگری دەکات.

٧ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٤:٢٠


هەنگاو: ڕەزا ڕەمەزانی هاووڵاتیی خەڵکی شابادی کرماشان بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوا گوازراوەتەوە و دادوەر لە ئازادیی کاتی ناوبراو ڕێگری دەکات.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕەزا ڕەمەزانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاباد (ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا) کە ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ (١ی ژوئیە) لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان گوازراوەتەوە.


سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕەمەزانی لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، حوکمی دوو مانگ دەستبەسەر کردنی کاتی بۆ ناوبراو دەرچووە و دادوەر ڕێگری دەکات لە ئازادیی ناوبراو بە دانانی بارمتە.


ڕەزا ڕەمەزانی ڕاهێنەری ئەسبی نیژادی کورد بووە و بە هۆی لایوە ئینیستاگرامییەکانی دەستبەسەر کراوە. ناوبراو لە بواری پەروەردەی ئەسب چەندین پلەی لە ئاستی ئێران بە دەست هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە