ژمارەی دەستبەسەر کراوانی دوو حەفتەی ڕابردوو لە کوردستان گەیشتە ٦٣ کەس

هەنگاو: ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەم دوایییە کوردستان ڕووی لە زیاد بوونەوە و لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا بە شێوەی مامناوەند ڕۆژانە ٥

٢ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٩:٥٣

 

هەنگاو: ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەم دوایییە کوردستان ڕووی لە زیاد بوونەوە و لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا بە شێوەی مامناوەند ڕۆژانە ٥ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی دیکە لە پیرانشار، هاووڵاتییەکیش بە ناوی "پشتیوان نەبی زەرگتەن" کە تەمەنی ٣٧ ساڵە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شاروە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندان (٢١ی ژانویە)، هاووڵاتییەکی بۆکانی بە ناوی "مەحیەدین شامە" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. ڕۆژی سێشەممە لە بۆکان لانی کەم ١٩ هاووڵاتیی دیکەش دەستبەسەر کرابوون.

تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو دو هاووڵاتییە کوردە و شوێنی ڕاگیرانیان ئاشکرا نەبووە.
ڕۆژی ڕابردووش، هاووڵاتییەکی سەقزی بە ناوی "عەتا(شەماڵ) رەحمانزادە" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەقزەوە دەستبەسەر کرابوو.

بەم پێیە، بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا لانی کەم ٦٧ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بۆکان، مهاباد، نەغەدە، ڕەبەت، پیرانشار، سەقز، بانە، مەریوان، سنە، کەلاتەرزان، سەوڵاوا و کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانەوە دەستبەسەر کراون کە تەنیا پێنج کەسیان ئازاد کراون و ٦٢ کەسی دیکەشیان هەر وا دەستبەسەرن.

فەراز فیرووزی، ڕاوێژکاری یاساییی هەنگاو لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: لە دەستبەسەرکرانەکانی ئەم دوایییە، لانیکەمی یاسا نێوخۆیییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەسەر مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، ئاگادار کرانی خێرا لە تۆمەتەکە، لایەنی دەستبەسەرکەر و شوێنی ڕاگیرانی تۆمەتبارەکە، لەبەر چاو نەگیراوە. داواکاری گشتیی شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو کەسانە، لە بواری یاسایییەوە بەرپرسیارێتیی گیانی و تەندروستیی ئەو کەسانەیان لە ئەستۆیە.


ناوی دەستبەسەر کراوەکان بە شێوەی خواەوەیە؛

بۆکان: ١_ عەزیمە ناسری ٢_ حوسێن گەردشی ٣_ محەمەد حاجی ڕەسوڵپوور ٤_ قادر ڕەسوڵپوور ٥_ عەلی زوڵفی ٦_ ڕۆژین محەمەدپوور ٧_ فەریبا ئەحمەدی ٨_ حوسێن مێهرەبان ٩_ هێرش ڕەسووڵپوور ١٠_ فواد محەمەدپوور ١١_ ڕەشید ئەحمەدی ١٢_ محەمەدئەمین ئەحمەدی ١٣_ ڕەزا زەندی ١٤_ فەرهاد زەندی ١٥_ حوسێن ڕەسووڵپوور ١٦_ ئەیووسب ڕەسووڵپوور ١٧_ حامید ڕەسووڵپوور ١٨_ سەلاحەدین حاجی ڕەسووڵ ١٩_ محەمەد زەندی ٢٠_ سیروان محەمەدپوور ٢١_ مەحیەدین شامە


مەهاباد: ١_ دەریا تاڵەبانی ٢_ شەپۆل خزری ٣_ سۆران حوسێن زاده ٤_ سالار ڕەهوی ٥_ ئەفشین مام ئەحمەدی ٦_ سیروان نووری ٧_ ئیمان عەبدی ٨_ فەرزاد سامانی (لە کەرەج دەستبەسەر کراوە) ٩_ سۆران محەمەدی ١٠_ ئەمیر بایزیدی ئازەر ١١_ ئەسرین محەمەدی (لە تاران دەستبەسەر کراوە)

مەریوان: ١_ زانیار موعتەمدی ٢_ کاروان مینوویی ٣_ دانا سەمدی ٤_ سیروان کەریم زاده ٥_ جەبار پیرووزی ٦_ کارۆ عەلیداد (ئازاد کراوە) ٧_ سوهەیب بادرووج ( لە کەرەج دەستبەسەر کراوە) ٨_ عادڵ پەروازە  ٩_ فەرامەرز (لە تاران دەستبەسەر کراوە)

پیرانشار: ١_ کەریم خەلیفانی ٢_ حیسامەدین خزری ٣_ ڕەسووڵ لاوازە ٤_ ڕەسووڵ پیرۆتی ٥_ پشتیوان نەبی زەرگەتن
 

نەغەدە: ١_ ڕەحمان دەریازی (ئیبراهیمی) ٢_ دیاکۆ زەردەشتی
 

سەوڵاوا: ١_ سەلمان ئەدەوایی ٢_ سیامەک ئەدوایی ٣_ ئەکرەم ئەدوایی ٤_ فەردین ئەدوایی


ڕەبەت: ١_ بەهمەن یوسف زاده ٢_ فەرەیدوون موساپوور ٣_ فەرهاد موساپوور


کەڵاتەرزان: ١_ ئومید سەلیمی ٢_ ڕەحیم سەلیمی ٣_ ئاسۆ محەمەدی


کرماشان: ١_ نەسرین یەزدانی پوور (ئازاد کراوە) ٢_ نەزەنین ئەتابەکی (ئازاد کراوە)

سنە: ١_ ئارام یووسفی

بانه: ١_ تەرانە محەمەدی (ئازاد کراوە)

سەقز: عەتا (شەماڵ) ڕەحمان زاده


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە