ژمارەی دەستبەسەرکراوانی مەریوان گەیشتە چوار کەس
هەنگاو: بە ئاشكرا بوونی ناوی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییەی مەریوان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکا
هەنگاو: بە ئاشكرا بوونی ناوی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییەی مەریوان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراون گەیشتە چوار کەس.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لاوێک بە ناوی "زانیار موعتەمیدی"یان دەستبەسەر کرد و گواستییانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە ناوبراویان داوە.
هەر ئەم ڕۆژە دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "کاروان مینوویی" و "دانا سەمەدی" و ڕۆژی یەکشەممەش هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "سیروان کەریم زاده"، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.
تا کاتی ئامادە بوونی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو چوار کەسە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئاشکرا نەبووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانیان نادیارە.