ژنێکی بۆکانی پاش دەستبەسەر کرانی چارەنووسی نادیار

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک بەسەر دەستبەسەر کرانی ژنێکی بۆکانی بە ناوی عەزیمە ناسری، هێشتا هیچ زانیارییەک لە چا

٢٥ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٩:٠٤

 

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک بەسەر دەستبەسەر کرانی ژنێکی بۆکانی بە ناوی عەزیمە ناسری، هێشتا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست نیە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک بەسەر دەستبەسەر کرانی عەزیمە ناسری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی بۆکانەوە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی بێ دەرئەنجام ماوەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی بۆکانیان کردووە بەڵام ئەوان ڕایانگەیاندووە ئاگایان لە دەستبەسەر کرانی ناوبراو نییە.

عەزیمە ناسری ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ شەپۆلی نوێی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد دەستبەسەر کراوە و لەوکاتەوە شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی مەدەنییەوە  وبە بیانووی چارەسەر کردنی کێشەی بڕانی گاز چوونەتە ناو ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە