ژنێکی خەڵکی شاری سەحنە دووای کوشتنی دوو منداڵەکەی، خۆی هەڵواسی

هەنگاو:ژنێکی لاوی خەڵکی شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان، بە هۆی هەژاری، دوای ئەوەیکە دوو منداڵەکەی خۆی کوشت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٢٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٢:٤٢

 

هەنگاو:ژنێکی لاوی خەڵکی شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان، بە هۆی هەژاری، دوای ئەوەیکە دوو منداڵەکەی خۆی کوشت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢١ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٠ی فێوریەی ٢٠١٩)، ژنیکی لاوی خەڵکی ئاوایی” چقا جانعەلی” سەربە شاری سەحنە دوو منداڵی خۆی بە ناوەکانی”عەلی رەزا و ئەمیر عەباس محەمەدی“ تەمەن ٦ و ٣ ساڵان” هەڵواسیوە و کوشتوویانی.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار  و نزیک لەو بنەماڵە، زارا نێعمەتی دایکی ئەو دوو منداڵە، دوای ئەوەیکە منداڵەکانی دەکوژێت، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند زارا هاوژینی”نوربەخش محەممەدی” بووە و بە هۆی هەژاری و نەداریەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی و منداڵەکانی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە