ژنێکی خەڵکی ماکۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: ژنێکی لاوەی خەڵکی ماکۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و ئێستا لە بەندیخانەی شاری خۆی ڕاگیراوە.

١٦ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢١:٢٩

 

هەنگاو: ژنێکی لاوەی خەڵکی ماکۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و ئێستا لە بەندیخانەی شاری خۆی ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی لاوی خەڵکی ماکۆ بە ناوی ”مەقبوولە سکانوەند“ سێ مانگ پێش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەقبوولە سکانوەند پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان بووە و بە هاوئاهەنگی بنەماڵەکەی و ناوەندە ئەمنییەکان گەڕاوەتەوە بۆ شارەکەی خۆی.

ئەو ژنە لاوە دوو حەفتە دوای گەڕانەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر و ئێستا لە بەندیخانەی شاری ماکۆ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە