ژنێکی خەڵکی ئیلام لە تاران دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی ژنی کورد کە خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تارانە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسە

٢٩ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٢:٣٢

 

هەنگاو: چالاکێکی ژنی کورد کە خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تارانە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری تاران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی کورد بە ناوی ”سومەیە کارگەر“ خەڵکی ئیلام و دەستبەسەریان کردووە.

دادسەرای ئەوین بنەماڵەی ئەو چالاکە کوردەی ئاگادار کردووەتەوە کە ناوبراو بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە ئینتەرنەت دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی سومەیە کارگەر ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیار بەسەر مۆبایل و لەبتابی ناوبراودا گرتووە.

سومەیە کارگەر دەرچووی بەشی فەلسەفەی  زانکۆی تەورێز بووە و شوێنی ڕاگیرانی دوای دەستبەسەر کران نادیارە.

ئەو چالاکە کوردە بە دەست نەخۆشییەکی دەگمەنی چاو دەناڵێنێت و لەو کاتەوە دەستبەسەر کراوە لە دەرمانەکانی بێبەش کراوە و هەر ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەکەی درووست کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە