ژنێکی ٦١ ساڵەی بۆکانی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

نەرمین ئەحمەد ئابادی هاووڵاتیی تەمەن ٦١ ساڵی خەڵکی بۆکان کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی»

٩ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٤:٤٥


هەنگاو: سێشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

نەرمین ئەحمەدئابادی هاووڵاتیی تەمەن ٦١ ساڵی خەڵکی بۆکان کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی» هاوکاری لەگەڵ پارتی ئازادی کوردستان« (پاک) سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیەوە بە هەنگاوی وت: «دانیشتنی تایبەت بە پێ ڕاگەیشتن بە تۆمەتە وەپاڵ خراوەکانی نەرمین ئەحمەدئابادی بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوە چووە و بە پێی ئەو سزای کە دەرکراوە ناوبراو سزای ١ ساڵ بەندکران و ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپاوە.
,
هەنگاو زانیویەتی کە نەرمین ئەحمەدئابادی لەو کاتەوە کە دەستبەسەر کراوە و تەنانەت لە کاتی دادگایی کردنەکەشی لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

نەرمین ئەحمەدئابادی سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازراوەتەوە. ناوبراو دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە مانگی ڕابردوو بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە و ئێستا لەم بەندیخانەیە ماوەی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە