ژنێکی سەڵماسی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیز

٢١ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٩:٠٨

 

هەنگاو: ژنێکی  خەڵکی سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی ”سیما مورادی“ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

سیما مورادی  کۆتایی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەڵماسەوە دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.

سیما مورادی دوای ئەوەی حوکمی بەندکرانی بەسەر سەپا، سەرەتای مانگی بەفرانبار (مانگێک پێش) دەستبەسەر  و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری خۆی گوازراوەتەوە و ئێستا لەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە