ژنێکی کورد سێ ساڵە بە بێ مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە

هەنگاو: ژنێکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە ماوەی سێ ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە و هەتا ئێستا

١١ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٤:٢٠


هەنگاو: ژنێکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە ماوەی سێ ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە و هەتا ئێستا هەواڵی دەستبەسەر کرانی میدیایی نەبووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”باران بێهزاد“ ماوەی سێ ساڵە کە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باران بێهزاد پێشتر ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە و سێ ساڵ پێش دوای دابڕان لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ ئورمیە و هەر ئەوکات لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.


ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە، باران بێهزاد ساڵی ٢٧١٧ (٢٧١٧) لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان“ حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


باران بێهزاد لە سێ ساڵ پێشەوە بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە و هەنگاو وەکوو یەکەمین سەرچاوە هەواڵ دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکمی بەندکران بە سەر ناوبراودا بڵاو دەکاتەوە.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە