ژنـێکی ئەندازیاری خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە

هەنگاو: پاش نزیکەی دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ژنێکی ئەندازیاری خەڵکی ئیلام کە چالاکی ژینگەپارێزیش بووە، چارەنووسی نادیارە.

٢٢ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٠٠:٠٥

 

هەنگاو: پاش نزیکەی دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ژنێکی ئەندازیاری خەڵکی ئیلام کە چالاکی ژینگەپارێزیش بووە، چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ( ١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵ ژنە ئەندازیارێکی ئیلامی بە ناوی ” نگیسا شەهبازی“ و دەستبەسەریان کردووە.

پاش نزیکەی دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ئەو ژنە کوردە و وێڕای بەدواداچوونی بەردوامی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناوبراو لەبەر دەست دا نیە و چارەنووسی نادیارە.

نگیسا شەهبازی ئەندازیاری کارەبایە و ئەندامی گرووپی شاخەوانی ”کوور“ی ئیلام بووە و لە کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە گوماناوییەکانی ئەم دواییانەی کەویر کۆی ئیلام ڕۆڵێکی بەرچاوی گیڕاوە و بەردەوام رخنەی لە ناوەندە حکومەتییەکان گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە