ژینگەپارێزێکی خەڵکی شنۆ حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزگی خەڵی شاری شنۆ لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

٩ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٠٩:٥١


هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزگی خەڵی شاری شنۆ لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ڕەشید ناسرزادە” چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شنۆ و ئەندامی گرووپی شاخەوانی “پێشڕەو”ی ئەو شارە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شنۆ، حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


بەپێی ئەو حوکمە، ڕەشید ناسرزادە بە تۆمەتی “کۆبوونە بە مەبەستی ئەنجام دانی تاوانێک دژ بە ئاسایشی وڵات” بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


ناوبراو لە تۆمەتی “ سیخوڕی بۆ گرووپە دژبەرەکانی حکوومەت” بێ بەری کراوە و ئەو حوکمە ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی خاکەلێوە بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.


بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، حوکمی زیاتر واتە حوکمی ٥ ساڵ بەندکران جێبەجێ دەکرێت.


ناسر ڕەشیدزادە، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٣ی دێسامبری ٢٠١٩) لە کاتێکدا لەهەرێمی کوردستان دەگەڕایەوە لە جاددەی پیرانشار بۆ شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە