ژینگەپارێزێکی خەڵکی پاوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران لە شاری پاوە، چالاکێکی ژیگەپارێزیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

١٤ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٣:٤٨

 

هەنگاو: هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران لە شاری پاوە، چالاکێکی ژیگەپارێزیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، هێزە ئەمنیەکانی ئێران شەوی چوارشەممە (١٣ی پووشپەری ٢١٧٨/ ٤ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی عرفان ڕەشیدی و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، هێرش کردووەتە سەر ماڵی عرفان و دوایی دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

عرفان رەشیدی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری پاوەیە و ئەندامی ئەنجومەی ژینگەیی “ژیوای پاوە”یە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە