ڤیان محەمەدی خوێندکاری دەستبەسەر کراوی مەریوانی مانی لە خواردن گرت

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی مەریوان کە مانگی ڕابردوو لە تاران دەستبەسەر کرابوو، لە دەستبەسەرگەی

١٣ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠١:٥٠

 

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی مەریوان کە مانگی ڕابردوو لە تاران دەستبەسەر کرابوو، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای مەریوان مانی لە خواردن گرت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڤیان محەمەدی، خوێندکاری دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان لە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٣٠ی ٢٠٢١)، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە درێژکرانەوەی ماوەی دەستبەسەر کرانەکەی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە مانی لە خواردن گرتووە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی محەمەدی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، دوای ئەوەی ڤیان محەمەدی مانی لە خواردن گرتووە، مافی پەیوەندی گرتن بە بنەماڵەکەشی لە ڕێگای تەلەفوونەوە لێ زەوت کراوە و لەو ماوەیەدا هیچ پەیوەندییەکی نەبووە.

ویان محەمەدی، خوێندکاری بەشی کارگێڕی زانکۆی تاران  ڕۆژی هەینی ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٣٠ی ئاوریلی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تاران دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە، ١٨ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڤیان محەمەدی و وێڕای ئازاری ئەندامانی بنەماڵەکەی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و دەستیان بە سەر کەرەستە تایبەتییەکانی وەکوو کۆمپیوتەر، مۆبایل و کتێبەکانیدا گرتووە.

جێگای ئاماژەیە کە، فەرامەرز محەمەدی، هاوژینی ڤیان محەمەدیش ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی بە کۆمەڵی لاوانی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تاران دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە گوازرابوویەوە. ناوبراو دوای نزیکەی ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە