کاسبکارێکی ١٧ ساڵە لە سنووری بانە بریندار کرا

کاسبکارێکی مێرمنداڵی خەڵکی بانە بە ناوی سینا مەعرووفی تەمەن ١٧ ساڵ ڕۆژی شەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە سنووری» کێلێ «ی بانە لەلایەن هێزە چەکدا

٣١ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٢٠:٥٤

 

هەنگاو: شەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

کاسبکارێکی مێرمنداڵی خەڵکی بانە بە ناوی سینا مەعرووفی تەمەن ١٧ ساڵ ڕۆژی شەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە سنووری "کێلێ " ی بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە درایە بەر لێدان و کوتان و بە سەختی بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مەعرووفی، هێزە چەکدارەکان بە قونداخی چەکی کڵاشینکۆف چەندین زەربەیان لە سەری سینا داوە و بە سەختی بریندار بووە و دواتر بۆ بنکە تەندروستییەکان گوازراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە هێزەکانی هەنگی سنووری ئەمڕۆ لە سنووری کێلێ ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکیان داوەتە بەر دەستڕێژ و تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە. هەروەها دەستیان بە سەر باری کاسبکارەکاندا گرتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە