کاسبکارێكی پیرانشاری بە تەقەی راستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

هەنگاو: کاسباکرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراو و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئورمیە کراوە.

١٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:٤٥

 

هەنگاو: کاسباکرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراو و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئورمیە کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٩) کاسبکارێکی خەڵکی ئاوایی نمنجەی سەر بە پیرانشار، لە گوندی زێویە و ماشکان  لە لایەن چەکدارانی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەسرێژی گوللە و بریندار کراوە.

ناسنامەی ئەو کاسبکارە تەمەن ٢٦ ساڵە”یونس ئاڵتوون” کوری عومەر ڕاگەیەندراوە.

یونس ئاڵتوون بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئورمیە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە