کامیل ئەحمەدی، توێژەری دەستبەسەر کراوی کورد چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: دوای تێپەڕێنی یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی کامیل ئەحمەدی، توێژەری کورد کە هاوکات هاوولاتیی ئێران و بریتانیایە، چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکانی .

٢٠ خەرمانان ٢٧١٩، ٠٩:٤٦

 

هەنگاو: دوای تێپەڕێنی یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی کامیل ئەحمەدی، توێژەری کورد کە هاوکات هاوولاتیی ئێران و بریتانیایە، چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە. 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩،(١١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، کامیل ئەحمەدی  نووسەر و لێکۆڵەری کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازراوەتەوە.

دوای تێپەڕێنی یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی ئەو توێژەرە کوردە، ناوبراو هێشتا بڕیایر دەستبەسەر کردنی کاتی هەیە و تۆمەتەکەی پێڕانەگەیدندراوە. شوێنی ڕاگیرای کامیل ئەحمەدی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگادار کردنەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

کامیل ئەحمەدی، توێژەری کوردی خەڵکی شاری نەغەدە و هاوکات هاووڵاتی وڵاتی بریتانیایە کە ئێستا لە چوارچێوەی چالاکیی مرۆڤناسی و بواری کۆمەڵایەتی و بوارەکانی پەیوەندیدار بە فەرهەنگی ناوچەیی، کۆچبەری، منداڵان و ژنان، مافی کەمینە نەتەوەییەکان پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات و لە بواری ڕاگەیاندنیشدا پێشینە و ئەزموونی زۆری هەیە.

ناوبراو ساڵی ٢٠١٧ توانی خەڵاتی (IKWRO) هەر ساڵە بە یەکێک لە توێژەر و نووسەرانی بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی دەدرێت بە دەست بێنێت.

کامیل ئەحمەدی ساڵی رابردوو بە هۆی لێکۆڵینەوە و چالاکیە پەروەردەییەکانی لە بواری منداڵان وکەمینەکان، خەڵاتی ئەدەبیات و زانستی مرۆیی ڕێکخراوی جیهانی ئاشتی لە زانکۆی جۆرج واشنگتۆنی پێ بەخشرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە