کامێران/ بەندکراوێک بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی بەساڵاچووی بەندیخانەی کامێران بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست دا

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٥:٤٢


هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی بەساڵاچووی بەندیخانەی کامێران بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٧ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، ڕوستەم قوربانی، بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی کامێران بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.


ڕوستەم قوربانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕ (٢٣ی ژوئەن) بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەی کامێران بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گوازرابوویەوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەتا ئێستا ٨ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئورمیە و کامێران بە هۆی تووشبوون بە پەتای کرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە