کاوان حەیدەری مەترسی دیپۆرتکرانەوەی لەسەرە

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد کە ئێستا لە یەکێک لە کەمپەکانی وڵاتی ڕۆمانی ڕاگیراوە، مەترسی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانی لەسەرە.

٩ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٧:٤٠

 

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد کە ئێستا لە یەکێک لە کەمپەکانی وڵاتی ڕۆمانی ڕاگیراوە، مەترسی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانی لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاوان حەیدەری چالاکی سیاسی کورد کە ئێستا لە یەکێک لە کەمپە داخراوەکانی وڵاتی ڕۆمانی (ڕۆمانیا) ڕاگیراوە، لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێی ڕاگەیەندراوە کە بەزوویی ب ۆ ئێران یان تورکیا دیپۆرت دەکرێتەوە.

ئەو جۆرەی کە کاوان لە فەیسبووکی ڕایگەیاندووە، ناوبراو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و دیپۆرتکرانەوەی ژیانی بەرەوڕووی مەترسی دەکاتەوە.

چەند ڕۆژ پێش تورکیا چالاکێکی سیاسی کوردی بە ناوی ”عادڵ بەهرامی“ دیپۆرتی ئێران کردەوە و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکی سیاسی کورد لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە و چەند کەسیان چارەنووسیان نادیارە.

هەر بۆیە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هەوڵەی حکوومەتی ڕۆمانی مەحکووم دەکات و داوا لە هەموو چالاکان و ناوەندەکانی ماف مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان لەمەڕ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەی ناوبراو بخەنە گڕ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە