کاوە فەتحی لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ناچاربە بە جێهێشتنی زێدی خۆی بوو

هەنگاو: یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد کە لە بواری موسیقا چالاکە، لە ژێر زەختی ناوەندە ئەمنیتییەکانی ئێران ، ناچار بە بە جێهێشتنی زێدی خۆی بوو.

٢٢ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٣:٣٢

 

هەنگاو: یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد کە لە بواری موسیقا چالاکە، لە ژێر زەختی ناوەندە ئەمنیتییەکانی ئێران ، ناچار بە بە جێهێشتنی زێدی خۆی بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆجی هەنگاو، کاوە فەتحی، هونەرمەندی و ئاوازدانەری ناسراوی کورد لە ژێر گووشاری ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ئێران ناچار بووە ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکات.

کاوە فەتحی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەنگاو، ڕایگەیاند کە”هیچ کات حەزم لەوە نەبووە کە وڵاتی خۆم بەجێبهێڵم، بەڵام ناچار کرام ئەو کارە بکەم، من بەهۆی ئەوەی نەمتوانی بە نیسبەت رووداوەکان و کێشە کۆمەڵایەتیەکان بێ هەڵوێست بم، ناچار بووم ئەو باجە قورسە بدەم، بە داخەوە زۆرێک لە هونەرمەندان هیچ هەستێکیان بۆ رووداوەکان و کێشەکان نیە. من لەسەر ئەو بڕوایەم کە هونەرمەند دەبێ بە نیسبەت کۆمەڵگا خاوەن هەڵوێست و هونەر لە خزمەت کۆمەڵگا دا بێت.”

کاوە فەتحی یەکێک لە هوونەرمەندە لاوەکانی کامیارانە کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە بواری مویسقادا چالاکە.

ناوبراو شێوازێکی تایبەتی هونەری و ڕخنەگرانەی هەیە و لە نێو کورداندا بە تایبەت لاوەکان لاینگرێکی زۆری هەیە، گۆرانیەکانی کاوە فەتحی زۆرتر سەبارەت بە هەژاری، ئاشتی و کێشە و رووداوەکانی کوردستانە.

لە کارە هونەریەکانی کاوە فەتحی دەتوانین ئاماژە بە “کازیوە، سفرەی خاڵی، شعری نان، مافی مرۆڤ، و هەوری سپی” بکەین.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە