کرێکاری خەڵکی مەهاباد بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست داوە.

٥ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٠:٥٣

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست داوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەر ٢٧٢١ (٢٦ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "یەعقووب پاتینی" تەمەن ٢١ ساڵ لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەعقووب پاتینی وەستای ئارماتۆربەندی بووە و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست لە نهۆمی هەشتەمی بینایەک، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە