٤٠٠ کرێکاری شارەوانیی ئیلام سێ مانگە مووچەیان نەگرتووە

هەنگاو: کرێکارانی شاەرەوانیی ئیلام لە سەرەتای بەهارەوە هیچ مووچەیەکیان وەر نەگرتووە و ئەمەش ناڕەزایەتی ئەوانی لێکەوتووەتەوە.

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٢:٠١


هەنگاو: کرێکارانی شاەرەوانیی ئیلام لە سەرەتای بەهارەوە هیچ مووچەیەکیان وەر نەگرتووە و ئەمەش ناڕەزایەتی ئەوانی لێکەوتووەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کرێکارانی شارەوانیی ئیلام سێ مانگە مووچەیان وەر نەگرتووە هیچ ناوەندێک وڵامدەریان نییە.


یەکێک لەو کرێکارانە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، نزیکەی ٤٠٠ کرێکاری بەشی خزمەتگوزاری و سەوزایی شارەوانیی ئیلام ئەوە سێ مانگە مووچەمان پێنەدراوە و سەردانی هەر کوێ دەکەین دەڵێن دروست دەبێت و وڵامێکی سەر ڕاستمان پێ نادەنەوە.


ئەو کرێکارە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت وتی، ئێمە هەموو خێزاندارین و بۆ دابین کردنی تێچووی ڕۆژانەمان بەرەوڕووی کیشەی جیددی بووینەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە