کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی نۆدشە بە هۆی ڕووداوی کارەوە پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

١٦ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١١:٥٧

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی نۆدشە بە هۆی ڕووداوی کارەوە پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٥ی مارسی ٢٠٢١)، کرێکارێک بە ناوی “عەباس موساعید” بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی “بێعسەت”ی شاری سنە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەباس موساعید خەڵکی نۆدشە و دانیشتووی مەریوان بووە کە ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەممە (٢ی مارس) لەکاتی کار کردن بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار ببوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە