کرێکارێک لە دێولان گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی بەساڵاچوو لە شاری دێوڵان لە کاتی کار کردن بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٤ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٩:٤١

 

هەنگاو: کرێکارێکی بەساڵاچوو لە شاری دێوڵان لە کاتی کار کردن بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٤ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، کرێکارێکی ٦٠ ساڵەی خەڵکی شارۆچکەی بڵاواناوای دێولان لە پارێزگای سنە بە ناوی ”شەریف محەمەدی“ لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگیاند کە، شەریف محەمەدی لە گەڕەکی سۆفی ئاوا تووشی ڕووداوی کار بووە و پێش ئەوەی بگوازرێتەوەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان (٣١ی ئاگۆست)، کرێکارێکی لاو بە ناوی ”دارا ئەحمەدی“ لە کاتی کار کردن لە سنووری باشماخی مەریوان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە