کرێکارێک لە سنە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی سنە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١١ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٠:٤٣

 

هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی سنە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١ی جولای ٢٠٢١)، کرێکارێک بە ناوی ئارمان ڕەحیمی تەمەن ٢٩ ساڵ لە کاتی کارکردن لە شاری سنە بە هۆی کەوتنە ناو چاڵەی ئاسانسۆر گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارمان ڕەحیمی خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی میانە سەر بە شاری سنە بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا ٢٣ کرێکار لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە