کرێکارێک لە پاوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی پاوە لە کاتی کار کردن و بۆ هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

٢٠ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٨:٠٧

 

هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی پاوە لە کاتی کار کردن و بۆ هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١١ی دێسامبری ٢٠٢١)، کرێکارێکی بە ناوی سوهەیب ڕەهبەری لە کاتی کارکردن لە کارگەی بەرد بڕی “وەراء”ی شاری پاوە بە هۆی بەربوونەوە لە ناو یەکێک لە ئامێرەکانی بەرد بڕی دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سوهەیب ڕەهبەری تەمەن ٣٠ سال و خەڵکی گوندی “هەجیج”ی شاری بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە