کرێکارێکی بۆکانی لە سلێمانی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی بۆکان کە بە مەبەستی کرێکاری ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

٢١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:٤٠

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی بۆکان کە بە مەبەستی کرێکاری ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١١ی ژوئیەی ٢٠١٩)، لاوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “فەرەیدوون ڕەعنایی” لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەکارە بە هۆی بەربوونەوە لە نۆهەمی چوارم گیانی لە دەست دا.

بە هۆی شپرزەبوونی دۆخی ئابووری و دابەزینی نرخی دراوی ئێران بەشێکی زۆر لەلاوانی کورد بە مەبەستی کرێکاری ڕوویان لە باشووری کوردستان کردووە و ساڵانە چەندین کەسیان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دەدەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە