کرێکارێکی بیناسازی لە پاوە گیانی دەستدا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی پاوە لە کاتی کارکردندا و بە هۆی ڕووداوێکەوە گیانی لەدەست دا.

٢ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٩:٥٠

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی پاوە لە کاتی کارکردندا و بە هۆی ڕووداوێکەوە گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٢ی نظءعمبری ٢٠٢٠)، کرێکارێکی بیناسازی لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەچڵ، لە گەڕەکی سەرباوەڕی گوندی دووریسانی سەر بە شاری پاوە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەوە گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە پاوە ڕایگەیاند ئەم کرێکارە ناوی "عەزیز محەمەدی" و خەڵکی گوندی میراودەلییە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە تا ئێستا، لانی کەم پێنج کرێکار لە کاتی کار کردندا، لە شاری پاوە گیانیان لەدەستداوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە