کرێکارێکی خەڵکی بۆکان لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بوو بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

٢٨ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١١:٥٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بوو بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (١٧ی دێسامبری ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ڕزگار حاجی زاده تەمەن ٣٠ ساڵ لە کاتی کار کردن لە شاری دهۆک بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕزگار لە پاڵاوگەیەکی سووتەمەنی سەرقاڵی کار بووە و بە هۆی تەقینەوەیەک کە لەو پاڵاوگەیە ڕووی داوە تووشی سووتان بووە و لە ئاکامدا گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە