کرێکارێکی خەڵکی سنە لە سلێمانی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سنە لە کاتی کار کردن لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٩ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٠٩:٣٢

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سنە لە کاتی کار کردن لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٨ی دێسامبری ٢٠٢٠)، کرێکارێکی لاوی خەڵکی سنە بە ناوی کاوە وەیسی لە کاتی کار کردن لە شاری سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاوە وەیسی لە سلێمانی سەرقاڵی کاری بۆیاخی کردووە و لەکاتی کار کردن لە بینایەک لە گەڕەکی چوارچرای سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە